لەسەر پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم پارتی داوا لەیەكێتی دەكات لەگەڵ گۆران قسە بكات
  2019-03-20       1462       

میدیایەكی پارتی ئاشكرایدەكات لەكۆبونەوەكەی دوێنێی نێوان شاندی یەكێتی‌و پارتی لەسلێمانی یەكێتی داوای پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كردوە، لەبەرامبەریشدا پارتی لەسەر پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم پارتی داوا ی لەیەكێتی كردوە لەگەڵ گۆران قسە بكات.


ئاوێنە: بەپێی هەواڵی ئەو میدیایەی پارتی لەبارەی ناوەرۆكی كۆبونەوەی شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایدەكات كە شاندی حزبەكەی بە یەكێتی وتوە پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشتر بۆ بزوتنەوەی گۆران بریاری لێدراوە‌و ئەگەر ئەو پۆستەتان دەوێت لەگەڵ بزوتنەوەی گۆران قسە بكەن.


لەئێستادا لەناو یەكێتی كۆدەنگییەك دروست بوە بەوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان رەت بكەنەوە، پێشیان وایە سەرۆكێك لەنێوان جێگرێكی پارتی‌و سكرتێرێكی توركمان هیچ رۆڵ‌و كاریگەرییەكی نابێت‌و ناتوانێت بریار بدات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×