وێنه‌... له‌كه‌لار کۆمەڵێک باڵندە ئازاد دەکرێن
  2019-03-20       635       

بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز لەقەزای کەلار چالاکیەک ئەنجامدرا کە تێیدا چەند باڵندەیەکی جۆراو جۆر ئازاد کران وەک پەیامێک بۆ پاراستنی ژینگه‌و باڵنده‌و ئاژه‌ڵان.


ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: ئاشتی محه‌مه‌د، یەکێک لەبەشداربوانی چالاکیۆەکە بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"ئەمڕۆ بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و جوانترکردنی سروشت هەستاین بەنجامدانی چالاکیەک لەنزیک زانکۆی گەرمیان کە چەندین باڵندەی جۆراو جۆرمان ئازاد کرد."

وتیشی"ئامانج لەم چالاکیە ئەوەیە کە پێویستە بەهەمومانەوە ژینگەو سروشتی کوردستان بپارێزین، ئاژەڵ و باڵندەکان لەناونەبرێن و پارێزگاریان لێبکرێت و ئازادبن."


لەم چالاکیە کە لەنزیک زانکۆی گەرمیان ئەنجام درا بەشداربوان  نزیک بە 15 باڵندەی جۆراو جۆریان ئازادکرد.

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×