به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی مۆڵه‌تی 90 رۆژی دیكه‌ی داوه‌ته ئێران بۆ كڕینی غازی
پێویست له‌ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌عێراق.
ئاوێنه: ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرابكرێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به رۆیته‌رزی راگه‌یاند،
مۆڵه‌تی 90 رۆژی دیكه دراوه‌ته عێراق بۆ كڕینی وزه له ئێران به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی
پێداویستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌و وڵاته.
لە مانگی تشرینی
دوه‌می ساڵی 2018وە ئەمەریکا سزاکانی بەسەر کەرتی وزەی ئێران‌دا سەپاندنەوە ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا
لە مانگی ئایاری هەمان ساڵ بڕیاری دا ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران بکشێتەوە.
عێراق نزیکەی
28 ملیۆن سێجا غازی سروشتی لە ئێران هاوردەدەکات و 1300 میگاوات کارەباش لە ئێران دەکڕێت.
به‌ڵام ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تای سه‌پاندنه‌وه‌ی
سزاكانه‌وه چه‌ند وڵاتێكی له پابه‌ندبون به‌و سزایانه‌وه به‌خشی كه یه‌كێك له‌وانه
عێراق بو و بۆماوه‌ی 45 رۆژ له سزاكان بۆ كڕینی كاره‌باو غاز له‌ئێرانه‌وه به‌خشرا.
دوا به‌خشینی عێراق له‌سزاكانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن
واشنتۆنه‌وه له 21ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2018دا بو.