لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/زانیاری
هەرێم رایگه‌یاند، حزبه‌كه‌ی هه‌وڵی چڕی هه‌یه بۆ هه‌رچی زوه ئاساییكردنه‌وه‌ی
دۆخی كه‌ركوك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و پێداگریش له‌وه ده‌كات كه كابینه‌ی
نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، كابینه‌ری شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بێت.
ئاوێنه: لاهور شێخ جه‌نگی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌په‌یامێكی
پیرۆزباییدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه رایگه‌یاند"نه‌رۆزی ئه‌مساڵ، نه‌ورۆزی
سه‌ركه‌وتنه‌كانه. به پشتیوانیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رۆژئاوای كوردستان،
تیرۆریستان و دوژمنانی گه‌ل و دنیا, تێكشاون،
و له كوردستانی باشوریش، داگیركه‌ران هێزی داگیركاری و جورئه‌تی قڕكردنیان نه‌ماوه‌و
ئه‌فسانه‌ی سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕڤان و پێشمه‌رگه، پشتیوانیی زیاتری نێوده‌وڵه‌تیی بۆ پاراستنی
ئه‌زمونی كوردستان، مسۆگه‌ر كردوه."
وتوشیه‌تی"به هه‌مان گوڕ و تینی خه‌بات و به‌رگرییه‌وه،
یه‌كێتیی نیشتمانیی پێداگره له پاراستنی ئاسایش و ناسنامه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، و به‌پشتبه‌ستن به ده‌ستورو یاسا و سودوه‌رگرتن له هه‌مو
توانا و رێكاره گشتی و تایبه‌ت و جه‌ماوه‌رییه‌كان، هه‌وڵی چڕی هه‌یه بۆهه‌رچی زوه
ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، گه‌شه‌پێدان و پاراستنیان."
سه‌باره‌ت به ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش، لاهور شێخ جه‌نگی
ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕو كه "یه‌كێتیی نیشتمانیی پێداگره له زه‌مانه‌تكردنی تێپه‌ڕاندنی
قه‌یرانه ئابوری و سیاسییه‌كان و پێداگره له‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم،
كابینه‌ی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌و خزمه‌تگوزای یه‌كسانی هه‌مو خه‌ڵك بێت و له پێناو
دابینكردن و پارێزگاریكردن له ژیانێكی ئاسوده‌ی پڕ ده‌سكه‌وت بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان خه‌بات بكات."
له‌كۆتاییشدا سه‌باره‌ت به ناوخۆی یه‌كێتیش وتویه‌تی"له‌م نه‌ورۆزی
نه‌پساوه‌یی و تێكۆشان و كوردبونه‌دا، ئامانجی گه‌وره‌مان وایه كه به‌هاری ئه‌مساڵ،
به‌هاری نوێبونه‌وه‌ی یه‌كێتیی و سه‌ره‌تای كۆتایی بێت بۆ قۆناغه سه‌خت و تاڵه‌كانی
رابردو."