دۆناڵد ترامپ، نه‌خشه‌ی به‌راوردی نێوان ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعشدا بون كاتێك وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا له‌گه‌ڵ ئێستادا ده‌خاته‌ڕو. فۆتۆ: AP
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، شه‌ڕڤانانی
هه‌سه‌ده ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه دوایین مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش له باغۆز-ی سوریا به‌ته‌واوی
كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: به‌پێی ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تیدا پرێس، ئه‌و وتانه‌ی
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كاتی به‌جێهێشتنی كۆشكی سپی‌دا به‌ره‌و ویلایه‌تی
ئۆهایۆ هاتن.
دۆناڵد ترامپ له‌كاتی قسه‌كانیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان نه‌خشه‌یه‌كی خسته‌ڕو كه جیاوازی نێوان ئه‌و ناوچانه نیشانده‌دات كه له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سوریاو عێراق له‌ژێر ده‌ستی داعشدا بون له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌و چه‌كدارانه له‌ئێستادا.
ترامپ تازه‌ترین نه‌خشه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی
داعشدا ماون به "شوێنێكی بچوك كه ئه‌مشه‌و كۆنترۆڵ ده‌كرێت" وه‌سف كرد. هێمای
بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كاتێك كه هه‌ڵبژێردرام، سوریا له دۆخی پشێویدا بو و پڕبو له چه‌كداری
داعش.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ سێشه‌ممه شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای
دیموكرات ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی دوامۆڵگه‌ی داعشدا له باغۆز گرت.