نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان دابه‌زی
  2020-05-12       382       

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك نزم بووەتەوە.

ئاوێنه‌: ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە، 12ی‌ ئایاری 2020 كەمێك دابەزیوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 29 دۆلار و 77 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 24 دۆلارو 37 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

نرخی نەوت بۆ خوار یەك دۆلار دابەزی و كاریگەری گەورەی لە وڵاتە بەرهەمهێنە نەوتییەكان كرد.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×