سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان دڵنیایی ده‌دات كه دوای كاراكردنه‌وه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و جێگیركردنی سیستمی په‌رله‌مانیی، یاسای چاكسازی ده‌رده‌چێنن
و دواتر سندوقی داهاتی نه‌وتیش چالاك ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی
كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌په‌یامێكی پیرۆزباییدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه
رایگه‌یاند "بوژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی کوردستان‌مان، پێویستی به چاکسازی
و حوکمڕانی به‌دامه‌زراوه‌ییه."
وتوشیه‌تی"تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی و بوژاندنه‌وه‌ی
کوردستان، به چاکسازی ڕیشه‌یی له خه‌رجیه‌کان و به دامه‌زراوه‌یی کردنی نه‌وت و
ڕێکخستنه‌وه‌ی داهاتی وڵاته."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"به‌دڵنیایی دوای کاراکردنه‌وه‌ی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و جێگیرکردنی سیستمی په‌رله‌مانی، یاسای چاکسازی ده‌رده‌چوێنین
و پاشان سندوقی داهاتی نه‌وت چالاک ده‌که‌ین."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان وتوشیه‌تی"چاکسازی دوژمنی زۆره،
هیواموایه له پێناوی ئاینده‌یه‌کی گه‌ش هه‌موان هاوکاربن."