ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت سیاسەتی یەكێتی دژی دو ئیدارەییە، دەشڵێت "با پارتی لەگەڵ گۆران حكومەت پێكبهێنێت بێ یەكێتی ئەوە كەی كێشەیە، من خۆم سیاسەتی یەكێتیش دژی دو ئیدارەییە".
ئاوێنە: ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی مەرجەكانی یەكێتی بۆ بەشداریكردن لەحكومەت بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە باشه ئێمه وا به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌تمان كرد، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌و شێوازه ئاسانه نیه كارا ناكرێته‌وه وه‌ك پارتی باسی ده‌كات، باشه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی چی ده‌بن.
دەشڵێت "با سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بخرێته‌وه گه‌ڕ، به‌داخه‌وه براده‌رانی گۆڕان زوو واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه كرد، چونكه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به سیستمی حكومڕانیه‌وه هه‌یه، چه‌ندین ساڵه ئێمه داوای سیستمی حكومڕانی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین".
باس لەوەش دەكات له‌كوردستان هه‌وڵده‌درێت داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌سه‌كان دابتاشرێن ئه‌وه‌نده هه‌وڵ نه‌دراوه ئه‌و داموده‌زگایانه به‌دامه‌زراوه‌یی بكه‌ن و كه‌سه شایسته‌كان بۆ ئه‌و پۆستانه دیاری بكات.