داعش ئامادەکاریی بۆ پەلاماردانی شارو ناحیەکانی موسڵ‌و کەرکوک‌و تکریت دەکات
  2020-05-13       1448       

ئا‌: ئاراز محەمەد


دوایی کوژرانی ئەمیرەکەیان و گۆرینی تەکنیکی شەرلەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە ، مەترسی سەرهەڵدانەوەی ئەو ڕێخراوە زیادی کردووە بەتایبەت کەلەماوەی سێ مانگی رابردودا چەندین هێرشی رێکخراویان کردوەتە سەر هێزە ئەمنیەکان، لەم گفتوگۆیەی ئاوێنەدا "سەرحەد قادر" بەڕێوبەری پێشوی  پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک، باس لە تەکتیکی چەکدارەکان و هەیکەلەی ئێستایی ڕێخراوەکەو وردەکاری ئەندامەکانیان دەکات. 


ئاوێنە : ئەو زانیاریە راستە کەدەڵێن ،ئێستا داعش خۆی رێکخستوەتەوە ؟ هەیکەلەی رێخراوەکەئێستا چۆنە؟
سەرحەد قادر : معەسکەری دیالە ، کەتیبەی خالد ابن وەلید ، کەتیبەی عایشە ،قاتعی کفرییان هەیە (ابو علی کوردی  سەرپەرشتی قاتعی کفری دەکات)، هەروەها (ئەنەس محمود خڵف سوری ، علی ابراهیم ابو شهد عێراقی ، یوسف علی ناسراو بە ابو عبدڵا تورکی  و خالد محی زین العابدین سودانی )هەموو ئەمانە کەسی دیاری داعشن و لەسنوری کەتیبەی سەڵاحەدینن . هەروەها (ابو حازم شامی ) ولایەتی سەڵاحەدینە . محەمەد اسعد مەشهەدانی مەسولی ویلایەتی کەرکوکە، فیراس هادی محمود ناسراو بە ابو غزا کوردەو خەڵکی دوز خورماتووە والی کەرکوکە، عواد ابراهیم علۆ مەسولی تەنسیقی ویلایەتی دیالەو کەرکوکە، ابو یوسیف مسری مەسولی عەسکرییانە ئەو چەکدارە لەسوریا زیاتر دەوری هەیە . بەڵام لەسنوری حەویجە کۆمەڵێک خەڵکی  لەگەڵ داعشن کەپێکهاتوون لە (عمر محمود ناسراو بە ابوختاب، فوار عارف نایف عوبێدی و عبدڵا حسن محمد عبێدی، خالد احمد حسێن عبێدی ناسراو بە ابو شلال) ، ئەمانە مەسولی ئیداری و عەسکەری و کۆکردنەوەی زانیارین لەسنوری قاتعی حەویجە (ناحیەکانی رەشاد و زاب و عەباسی) . ئەوەش باسبکەین، ئەم چەکدارانە ئێستا لەوە چونەتە دەرەوە خۆیان بشارنەوە بەڵکو بەئاشکرا لەسنوری حەویجە ئەسوڕێنەوە، حەویجە زیاتر لە (٥۱٥) گوندی هەیە و سوپایی عێراق و حەشد تەنها بەڕۆژ ناو ناحیەکان و شارەکەیان بەدەستە ،تەنانەت هەندێک شوێن هەیە بەڕۆژیش هەرداعش زاڵەو حوکمی دەکات .


ئاوێنە :ئێستا بەرپرسی داعش لەم سنورە کێیە؟
سەرحەد قادر: (موسی ابراهیم محێدین ) ئەم کەسە وەک والی شیمالی عێراق دانراوە بەگشتی . لەجێگایی کەسێک دانراوە کەناوی (محتزر نواف نایف )بووە . (سامی ابراهیم عادل) ئەمیش سەرکردەیەکی سەربازی داعشەولەعێراقە .


ئاوێنە: کوردەکانی ناو داعش چیان بەسەر هاتووە ؟
سەرحەد قادر: کوردەکانی ناو داعش  ئەوانە بوون کەسەردەمی (انسار) رۆشتنە ئێران و دواتر لەڕێگەی موسڵەوە چونەوە کەرکوک  و لەوێشەوە چونە جەبەل حەمرین، دوایی ئەوەش ئەو کوردانە رۆشتنە ناو قایدە و دواتر چونە ناو داعش و لەسنوری حەویجە دەمانەوە کە (ابو علی کوردی ) سەرپەرشتی دەکردن ، ئێستاش ئەوەی کەماوە لێیان لەسنوری کفری و دوزن، هەمان کەس سەرپەرشتیان دەکات. بەپێیی زانیارییەکانی ئێمە خەڵکی سنوری مەخمور و قەراجە. هەروەها قاتعی (دبز، حەمدانیە و حەویجە)بەیەکەوە کەسێک سەرپەرشتیان دەکات ناوی  (ابو یحیا چیچانی)ە کەسێکیشی لەگەڵە بەناوی (ابو مسعب بیاتی) ئەمانەش لە ڕۆژی ۳ی مانگی ئایار هاتون، نزیکەی ۷۰ کەس بوون لەسنوری ریاز بەسەیارە سوراونەتەوە و خەڵک بینیونی .


ئاوێنە : بەو پێیە بێت داعش هێزی هەیە، بۆچی دەست بەداگیر کردنی شوێنەکان ناکەنەوە ؟
سەرحەد قادر : داعش دەتوانێت ئێستا ناحییەک یان شارێک داگیربکات، بەڵام ئەوان چاوەڕێیی رەوشی سیاسی عێراقن. دەیانەوێت بزانن سیاسەتی ئەمریکا، ئێران و رەوشی ئاڵۆزی عێراق چی بەسەردێت. بەتایبەت چاوەڕێیی ئەوەن بزانن حەشدی شەعبی چی بەسەردێت، کەئێستا بوون بەئامانج لەلایەن ئەمریکاوە، بەتایبەت کەحەشد دەیانەوێت بچنەناو سوپایی عێراق و لێک جیا دەبنەوە. ئەوەش ئەو خاڵە روون دەکاتەوە کەداعش و بەرپرسەکانی پەیوەندییان بەشوێنێکەوە هەیە و چاوەڕێیی فەرمانی لێدەکەن .


ئاوێنە :وادەردەکەوێت داعش سیاسەتی گۆڕابێت، دوایی کوژرانی والیەکەیان ،هۆکار چیە ؟
سەرحەد قادر: چونکی زۆرێک لەکەسایەتی و مەسولەکانیان لەسنورەکان گۆڕیوەو کەسی تازەیان هێناوە کەخەڵکی ناوچەکان نین و دەست لەزۆرشت ناپارێزن .


ئاوێنە : کشانەوەی هاوپەیمانان چی لەهاوکێشەکە گۆڕیوە بۆ عێراق؟
سەرحەد قادر: عێراق ئێستا بەهۆی ئەوەی چاودێری هاوپەیمانان و فڕۆکەکانیان نیە بۆ داعش، بۆیە عێراق ناچاربوە هێزێکی زیاتر رەوانەی ئەو ناوچانە بکات کەداعشی تێدایە و ناشتوانێت کۆنترۆڵی بکات چونکە نازانێت جوڵەی داعش لەوێیە و نازانێت چۆن روبەرویان بێتەوە . 


ئاوێنە : دەوترێت هۆکارێکی تری زیاد بونی جوڵەی داعش، بێ ئاگایی حەشد و خەریک بونیانە بەبازرگانیەوە؟
سەرحەد قادر: بەڵێ ئەوەش ڕاستە. کاتی خۆی ئێمە زانیاریمان دا بە هێزی ئەمریکیەکان لەسەر بازگانی نەوتی سەرکردەکانی حەشد لە کێڵگەکانی سنوری تکریت، تەنانەت هەندێک سەرکردەی حەشد  خواردنیان دەدا بەداعش و ئەوانیش لەحەویجەوە ئەوکات داعشی تێدابوو داعشەکان نەوتیان بەتەنکەر دەنارد بۆ ژێردەستی حەشدەکان .

سەرحەد قادر 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×