نەورۆزی شنۆ توندوتیژی لێدەكەوێتەوە
  2019-03-21       928       

بەهۆی دەستوەردانی سوپای پاسداران نەورۆزی شنۆ توندوتیژی لێدەكەوێتەوە، بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی كوردپا پاسداران بەمەبەستی دروستكردنی ترس‌و تۆقاندن تەقەیان بەسەر هاوڵاتیانی كوردی بەشدار لە ئاهەنگی نەورۆز كردوە.


ئاوێنە: ئاژانسەكە رایدەگەیەنێت رۆژی "چوار شەممە" لەكاتی بەرێوەچونی رێورەسمی كردنەوەی ئاگری نەورۆز لە گوندی "حەسەن نوران" ی سەر بە شاری شنۆی رۆژهەڵاتی كوردستان سوپای پاسداران ئاستەنگیان دروستكردوە‌و بۆ بڵاوەپێكردنی هاوڵاتیانیش تەقەیان بە ئاسماندا كردوە.


ئاشكراشیدەكات لەئەنجامی ئەو توندوتیژیانەی سوپای پاسداران نواندویەتی رێگە لەبەرێوەچونی ئاهەنگی نەورۆز گیراوە‌و رەوشی ئەمنیش لەو گوندەی شاری شنۆ توندتر كراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×