ئه‌ندامانی ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا پرۆژه یاسایه‌كی تریان ئاماده‌كردووه تا پێشكه‌شی ئیداره‌ی تره‌مپ-ی بكه‌ن كه 3 ترلیۆن دۆلار له‌خۆده‌گرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس و له‌و چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌شدا هاتووه كه هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی 1200 دۆلار وه‌رده‌گرێت.
ئاوێنه - لوقمان غه‌فور: به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی رۆژی 13ی ئایار، له پرۆژه‌كه‌دا هاتووه كه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ته‌مه‌نی سه‌روو 18 ساڵ بڕی 1200 دۆلار ده‌چێته سه‌ر ئه‌كاونتی بانكی تایبه‌تی و 500 دۆلاریش بۆ ئه‌وانه‌ی خوار ته‌مه‌نی 16 ساڵن.
به‌پێی پڕۆژه‌كه هه‌ر وه‌ك مانگی نیسان-ی پێشوو گوژمه‌ی پاره‌یه‌كی دیكه تهرخانكرێت بۆ هاووڵاتیان كه بڕیاره ئه‌مجاره جیاواز تر بێت له‌مانگی رابردوو به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ش ئه‌و 1200 دۆلاره‌یان پێبدرێت كه كۆچبه‌رن و تاكس ریتێرنی 2019 یان پڕنه‌كردۆته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی پرۆژه‌كه ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر بگونجێت هه‌موو خێزانێت 6 هه‌زار دۆلار وه‌رگرێت.
ئهلكسێندرا ئۆكاسیۆ كۆرتز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر نیویۆرك نائومێده له‌وه‌ی كه پرۆژه‌كه ئه‌گه‌ر وه‌ك مانگی نیسان-ی رابردوو بێت ئه‌وا ئه‌و خوێندكارانه‌ی زانكۆ كه فۆرمی تاكسی 2019 یان پڕنهكردتهوه ئه‌و پاره‌یه نایانگرێته‌وه. ده‌شڵێت: "بڕیاره رۆژی 15ی ئایار ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیار له‌سه‌ر پرۆژه‌كه بده‌ن و گۆڕان له‌و بڕگه‌یه‌دا بكه‌ن و خوێندكارانی ته‌مه‌ن 18-24 ساڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه بیانگرێته‌وه".
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵه‌كه نه‌بوونی دیكۆمێنتی ره‌سمی وه‌ك سۆشیال سكویریتی رێگه‌نادات به پێدانی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك به‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه مافی مانه‌وه‌یان وه‌رنه‌گرتووه له ئه‌مریكا. هه‌ر بۆیه ئه‌و كۆچبه‌رانه نه‌یانتوانیوه تاكس فۆرمی تاكانه‌یی ITIN پڕبكه‌نه‌وه.