کوردێک لەئەڵمانیا بەنمونەی پەنابەری سەرکەوتو ناودەبرێت
  2020-05-14       4174       

ئا: ئاوێنە

 

هەڵۆ سەلیم، ئەو کوردەیە کەلەماوەیەکی کەمدا توانیویەتی بەهۆی چالاکی‌و کارەکانیەوە وەک نمونەی پەنابەری سەرکەوتو ناوببرێت لەلایەن کەناڵی DWی ئەڵمانییەوە کە گەورەترین کەناڵی ئەو وڵاتەیە. 


هەڵۆ بەئاوێنەی راگەیاند کە لەساڵی ٢٠١٦وە پەنای بردوەتە بەر وڵاتی ئەڵمانیاو پاش ماوەیەکی کەم لەتاقیکردنەوەی زمانی ئەڵمانیدا سەرکەوتوە بوەو ئێستا خوێندكاری مایستەیە (بڕوانامەیەکە لەنێوان بەکالۆریۆس‌و ماستەردا)، ئەو وتی "ئێواران خویندكاری كۆلیژی كۆماری ئەڵمانیای فیدرالم، دوای تاقیکردنەوەی زمان سەلماندم كه من لەبه شی سیستمی ئاوو ئاوەڕۆو ساردكەرەوەو گەرمكەرەوەو هه وا شارەزام‌". 


وتیشی "ماوەی ساڵێکه خەونی ئەوەم هەیە بتوانم بەسپۆنسەری بازرگانانی كوردو ئەڵمانی ١٠٠ هەزار  كوڕو كچی كوردی تەمەن ١٦ بۆ  ٢٠ ساڵ لەهەرێمی كوردستانەوە وەک كرێكاری جیهانی، بچنه وڵاتی ئەلمانیا بۆ كارو بەدەستهێنانی بڕوانامەی پیشەیی، بەسەرنجدان لەوەی كوردستان زیاتر له ٣٠٠ هه زار ده رچوی زانكۆی بێكاری هەیەو ئەگەر کۆلیژی پیشەسازی لەکوردستان بکرێتەوە لەلایەن کەرتی تایبەتەوەو هەر کەسێك لەو كۆلیژانه بڕوانامە وەربگرێ مافی دەبێت لەدەرەوەی وڵات وەك كرێكار كار بكات".


ئەم پەنابەرە ئاماژە بەوە دەکات کە خەونی ئەوەشی هەیە لقی ٣٠  كارگەی گەورەی ئەڵمانی بهێنرێت بۆ كوردستان بەمەبەستی بەرهەمهێنانی کاڵاو کەرەسەی جیاواز تا كوردستان بببێت بەجێگەیەک کە لەبری ئەوەی کۆمپانیا ئەوروپییەکان بەرهەمەكانیان لەئەوروپاوە هەناردە بکەن بۆ ئاسیا، لەكوردستان دروستی بكەن بۆ ئاسیا، ئەو وتی "بۆ نمونه ئامێری سۆلا (Salar) بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بەتیشكی خۆر، دەتوانرێت سیستمی گەرمی‌و ئاوی گەرم بۆ هەمو شاری هەولێرو دهۆك‌و سلێمانی‌و هەڵەبجه دابنرێت".


هەڵۆ سەلیم، لەبنەچەدا خەڵکی ناوچەی تەق تەق-ی سەر بەشاری كۆیەیە، پێشتر بۆ ماوەی ١٠ ساڵ سەرپەرشتیارو شۆفیری كۆمپانیایەك بوە لەکێڵگەی نەوتی تەق تەق.

 

هەڵۆ سەلیم

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×