ژنانی میدیاکار زیاتر لەپیاوان بونە قوربانی پەتای کۆڤید-١٩
  2020-05-14       633       


ئا: نەزاكەت حسێن

بەپێی ڕاپرسیەکی جیھانیی کە لیژنەی ژنانیIFJفیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی جیھانی لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا ئەنجامیدا کە ٦٠٠ ھەزار رۆژنامەنوس وەرگیرابون لە ١٤٦ وڵاتی جیھان  ١٣٠٨ فۆرم وەڵام درابوەوە لەلایەن رۆژنامەنوسانی ٧٧ وڵاتەوە، کە لە %٤٢ یان ژن بون.

لەبارەی ئەو گرفت‌و قەیران‌و بەربەستانەی ڕوبەڕویان بووەتەوە لە سەردەمی پەتای کۆڤید-١٩، ٣/٤ ئەو ژمارەیە کارەکانیان سنوردار بووە لە ماوەی پەتاکە، لەبارەی بەربەستی ئازادی ڕادەربڕین لەوماوەدا ژنان یەکسان و کەمتر نا لە رۆژنامەنووسە پیاوەکان بۆیان دروستکراوە.

بەم شێوەیە داتاکانی ڕاپرسیەکە دەرەنجامیان ھەبووە:

یەکەم: %٣٥ی رۆژنامەنووسان بەژن‌و پیاوە کارەرۆژنامەنووسیەکان فۆکەس بووە لەسەر بابەتەکانی کۆڤید ١٩ لەوماوەیەدا.

دووەم: پیاوان بەڕێژەی نیوە بەنیوەو ژنان بەڕێژەی ١/٤ سکاڵایان کردووە کە داھاتیان لەدەستداوە بەبۆنەی پەتای کۆڤید-١٩وە.

سێیەم: لە %٧،٤ لە ژنانی رۆژنامەنووس کاریان لەدەستداوە لەوماوەیەدا، لە کاتێکدا %٦،٤ پیاوان کارەکەیان لەدەستداوە بەھۆی پەتاکەوە.

چوارەم: ژنان کەمتر لە پیاوان گرفتی نەبوونی کەل و پەلی پێویستی کاری رۆژنامەنووسیان لەماڵەوە بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکەیان بۆ دروستبووە.

پێنجەم: لە%١٩ رۆژنامەنووسانی ژن بەرامبەر بە %٢٧.٥ لە رۆژنامەنوسانی پیاو ئاماژەیان بەوە کردووە، سەختی دەستگەیشتن بە سەرچاوەی ھەواڵی سەربەخۆیان ڕوبەڕوبووەتەوە.

پێنجەم: بە رێژەی لە%١٠ لەھەردوو ڕەگەز وەڵامیان داوەتەوە کە ھەستیان بە زیادبوونی نایەکسانی و جیاکاری جێندەری کردوە لەماوەی پەتای کۆڤید-١٩ لە شوێنی کارەکەیان.

ئەمە لەکاتێکدا، ئەم راپرسیە بە پێچەوانەی داتاکانی ئەو توێژینەوەی کە ڕێکخراوی کرێکارانی جیھانیILOلەھەمان کاتی پەتای کۆڤید-١٩ ئەنجامیدابوو لەگەڵ گروپێک رۆژنامەنووسانی ژنی جیھان، کە ئاماژەی بەوەکردبوو ژنانی رۆژنامەنووس بە شێوەیەکی زۆر نەگونجاو کاریگەربوون بە قەیرانی پەتای کۆڤید-١٩ و لەھەمانکاتدا کەمتر پارێزراوبوون لە پەتاکە و روبەڕوی کەمی کرێی ئیشکردن بونەتەوە.

ھەروەکو ژنانی رۆژنامەنووس لە وەڵامەکانی ئەم توێژینەوە ئاماژەیان بەوە کردووە، کە بارودۆخی رۆژنامەنووسی بۆ ژنان پێشتریش ھەرباش نەبووە، بەڵام پەتای کۆڤید-١٩ خراپتری کردووە.

ھەروەک رۆژنامەنووسێکی ژن لە ئەرجەنتین دەڵێت، "گرفتی سەرەکی من بۆ کارکردن لەم ماوەدا جگە لە ئازادی، توانای گەیشتن بوو بە شوێنی روداوەکان. "

لەلایەکی ترەوە رۆژنامەنووسێکی پورتوگالی ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەم کاتی پەتایە تیشکی خستەسەر شتێک کە پێشتر وادەرکمان پێ نەکردبوو، ئەویش ئەوەیە ئەو کەرتەی ئێمەی رۆژنامەنووس کاری تێدا دەکەین کەرتێکی ناجێگیر و فشەڵە".

ھەمان ئەم تویژینەوەیە دەریخست کە ٢/٣ ژنانی رۆژنامەنووس لەم کاتەدا ھەستیان بە فشار و دڵەوراوکێ کردووە لە کارەکەیاندا، لەکاتێکدا پیاوان نیوەی ئەم ژمارەیەی ژنان ھەستیان بەو فشار و دڵەڕاوکێیە کردووە.

لەلایەکی ترەوە رۆژنامەنووسێکی بەریتانی دەڵیت، "من قەلەقم بەرامبەر تەندروستی عەقڵی ئەو ریپۆرتەرانەی کە راپۆرت لەسەر ئەو شتانە ئامادەدەکەن کە بێ تاقەتی و دڵەڕاوکێیان بۆ دروستدەکات، ھەروەھا بەرامبەر فریلەنسەکان کە خۆیان لەپێشدا ھەر کاریان کەم بوو".

ھەربۆیەIFJ فیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی جیھانی باسی ئەوەدەکات کە قەلەقن بەرامبەر ئەو فشار و دڵەراوکێیانەی ژنانی رۆژنامەنووسان لەم کاتی پەتای کۆڤید-١٩ ڕوبەڕویان دەبێتەوە و کاریگەری دەکاتە سەر تەندروستیان لە کارەکەیان و ھەروەھا سەر ژیانی تایبەتیان.

بەھەمان شێوە فیدراسیۆن باسی ئەوەدەکات کە قەدەغەی ھاتوچۆ و داواکاری رۆژنامەنوس وەک تاکێکی کۆمەڵگە کە پابەندی رێنماییەکان و مانەوە لەماڵەوەبێت و لەلایەکی ترەوە بەرپرسیاریەتی کارەکەی وەک رۆژنامەنوس کە دەبێت راپۆرت ئامادەبکات و ڕوماڵ بکات و ھاوسەنگی راگرتنی ئەم دوانە لەسەر ژنان قورسبوە لەماوەی کۆڤیدی ١٩".

ھەروەک سۆفیا برانکۆ سکرتێری رۆژنامەنوسانی پورتوگال دەڵیت، "زۆرێک لەژنانی رۆژنامەنوس سکاڵایان کردووە کە لەکاتی پەتای کۆڤید-١٩ سەخت بووە بۆیان کە بەڵانسی ژیانی تایبەت و ھەستان بە کارە رۆژنامەنووسیەکەیان ڕاگرن."

لەلایەکی ترەوە ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردن لە رۆژنامەنوسانی بەریتانیا دەڵێت، "دەترسم بەردەوامی پەتای کۆڤید ١٩ زۆر قورس بکەوێتەوە لەسەر ژنانی رۆژنامەنوس".

ماریا ئەنگلس بەرپرسی لیژنەی جێندەر لە فیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی جیھان دەڵێت، "ئێمە لەکاتێکداین کە ھەڵئاوسانی رۆڵەکانی ھەردوو ڕەگەز ھەیە بەھۆی مانەوەی خێزانەکان لەماڵەوە و ژنانیش دوورنین لەوھەڵاوسانە." دەشڵێت، "چۆن ئەمە خەیاڵ دەکەیت کە وەک ژنێکی رۆژنامەنوس بۆ دارشتنەوەی راپۆرتەکانت دەبێت پێش کاتژمێر ٨ی بەیانی یان دوای کاتژمێر ١٠ی شەو بێت بەھۆی ئەوەی کاتەکانی ترت سەرقاڵی ئەرکە خێزانیەکەتی."

ھەربۆیە فیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی جیھانی پەیوەندی بە زۆربەی سەندیکاکانی رۆژنامەنوسانی جیھان کرد بۆ ئیدانەکردنی ئەم کاریگەرییە و چۆنیەتی کەمکردنەوەی و پاراستنی ژنانی رۆژنامەنوس و ھەر بۆ ئەوەش چەندین بەرنامەی ویباینەری وەک گفتوگۆی ئۆنلاین رێکخست لەجیھاندا بۆ باسی ئەو پرس و کاریگەریە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×