تەرمی 28 كەسی ئێزیدی لەگۆرێكی بەكۆمەڵدا دەدۆزرێتەوە
  2019-03-21       747       

تیمی هەڵدانەوەی گۆرە بەكۆمەڵەكانی لەقەزای شەنگال روفاتی 28 كەسی ئێزیدی لەگۆرێكی بەكۆمەڵدا دەدۆزنەوە‌و بەمەبەستی پشكنینی DNA ی رەوانەی پشكنینی دەكەن لەشاری بەغدا.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" لەقەزای شەنگال هاوكات لەگەڵ یەكەم رۆژی ساڵی نوێی كوردی لەلایەن تیمەكانی هەڵدانەوەی گۆرە بەكۆمەڵەكان، گۆرێكی بەكۆمەڵ هەڵدەدرێتەوە كە روفاتی 28 هاوڵاتی ئێزیدی تێدایە، كە لەچەند ساڵی رابردواد لەلایەن چەكدارانی داعشەوە شەهید كراون.


لەدوای سەرهەڵدانی چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق‌و شام ناسراو بە داعش ئێزیدییەكانی كوردستان روبەروی شاڵاوێكی بەرفراوانی قركردن‌و لەناو بردن بونەوە، كە جگە لەشەهید كردنیان‌و شاردنەوەیان لەنێو گۆرە بەكۆمەڵەكان، ژمارەیەكی زۆری كچان‌و ژنانی ئێزیدی بە كۆیلەكران‌و كرین‌و فرۆشتنیان پێوە دەكرا‌و دەكرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×