2020-05-14   492     
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه تا ئێستا، ٢٠٦ كه‌س له ئیمارات و ١٠ كه‌س له به‌حرێن گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاوێنە: ئاژانسی هه‌واڵیی ئیمارات WAM له زاری وته‌بێژی حكوومه‌تی ئەو وڵاته، ئه‌مینه ده‌هاك بڵاوی كرده‌وه، سێ تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٠٦ كه‌س.
ده‌هاك تیشكیشی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ٧٢٥ حاڵه‌تی دیكه تۆماركراون و به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووەته، ٢٠ هه‌زار و ٣٨٦ كه‌س، هه‌روه‌ها شه‌ش هه‌زار و ٥٢٣ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌حرێن رایگه‌یاند كه تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٠ كه‌س.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا گه‌یشتووەته، پێنج هه‌زار و ٨١٦ كه‌س و دوو هه‌زار و ٢٠٥ تووشبوش چاكبوونه‌ته‌وه.