باخچەی ئاژەڵان لە هەولێر كرایەوە
  2020-05-15       1713       

ئەمڕۆ هەینی پرۆژەی باخچەی ئاژەڵان لە شاری هەولێر کرایەوە و بەڕێوەبەری هونەری باخچەکە رایگەیاند، کردنەوەی باخچەکە سەرەتاییەو بۆ رۆژانی جەژن، بەشێوەیەکی رەسمی، بەڕوی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە.

ئاوێنە: ئەردەڵان عومەر، بەڕێوەبەری هونەری باخچەی ئاژەڵانی هەولێر، بە "ئێن ئار تی" راگەیاند، "پڕۆژەکە لەسەر روبەری ٢٠٠ دۆنم دروستکراوەو ١٥ کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێرەوە دورەو دەکەوێتە بەرزاییەکانی کەسنەزان، ئەمڕۆ وەکو تێست بەڕوی گەشتیاراندا کراوەتەوەو بۆ جەژنیش بەشێوەیەکی رەسمی دەکرێتەوە."

وتیشی"باخچەکە پێکهاتوە لە زۆر بەش و زۆر ئاژەڵی دەگمەنمان هێناوە زۆر جیاوازە لە باخچەکانی ترو زۆربەشیان لە دەرەوەی وڵات هێناومانن، لەوانەش پڵنگی ڕەش و چەند جۆرێکی پڵنگ کە ڕێژەیان کەم ماوە لە دنیادا."

باخچەی ئاژەڵانی هەولێر سەر بە کەرتی تایبەتە و وەبەرهێنەری ناوخۆیی خاوەندارێتی دەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×