پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چەند تۆمەتبارێك رادەگەیەنێت
  2019-03-21       1084       

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی چەند تۆمەتبارێك رادەگەیەنێت، هەرلەمبارەیەوە سەركەوت ئەحمەد، بەرێوەبەری بەشی راگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكرد.

ئاوێنە: سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژ‌و بەرێوەبەری بەشی راگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند  دوێنێ چوار شەممە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە لەنێوان دو بنەماڵەدا تەقەكراوە، بەهۆی ئەو تەقانەوە كەسێك كوژرا، لەئێستاشدا ژمارەیەك تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر دەستگیركراون.


دەشڵێت " هاوڵاتییەك لەبەرواری 18\3\2019 لەنزیك پردی كۆبانێ ڕفێندرابو، دواتر لەباخێكی نزیك سلێمانی دەستبەسەردەكرێت و داوای 5 هەزار دۆلار لەكەسوكارەكەی دەكرێت، پۆلیسی سەرچنار توانیویەتی ئەو بەندكراوە، ئازادبكات".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×