ئەردۆغان به‌نیازه‌ سەردانی بەغدا بکات
  2020-05-15       767       
مستەفا کازمی، رەجەب تەیب ئەردۆغان
له‌په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ  مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا حواستی‌ خۆی‌ بۆ سه‌ردانیكردنی‌ به‌غدا ڕاگه‌یاندووه‌.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ نوسینگەی ڕاگه‌یاندنی‌ مستەفا کازمی، ئەمڕۆ هەینی رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییه‌كی تەلەفۆنی له‌گه‌ڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئه‌نجامداوه‌و پیرۆزبایی لێکردووە بەبۆنەی دەستبەکاربونی وەکو سەرۆکوەزیران.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، رەجەب تەیب ئەردۆغان حواستی‌ خۆی‌ بۆ سه‌ردانیكردنی‌ به‌غدا به‌مستەفا کازمی گه‌یاندووه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ تاوتوێکردن‌و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات.

هه‌روه‌ها ئەردۆغان ئامادەیی تورکیای بۆ پاڵپشتیکردن عێراق لەروی سیاسی‌و ئەمنی‌و ئابورییەوە دەربڕیوە. لەبەرامبەردا کازمی بەئەردۆغانی راگەیاندووە، عێراق دەخوازێت پەیوەندییەکی بەهێزتر لەگەڵ تورکیا دروستبکات.
 
هەر بەپێی راگەیێندراوه‌كه‌، هەردولا باسیان لەبەهێزکردنی جوڵەی بازرگانی‌و وەبەرهێنانی نێوان هەردو وڵات کردۆته‌وە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×