لەرۆژی یەکشەممەوه‌ هاوڵاتیان ده‌توانن داواكاریی بۆ وه‌رگرتنی‌ ڤیزای تورکیا پێشكه‌ش بكه‌ن
  2020-05-15       371       
به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ باڵیۆزخانەی تورکیا لەعێراق، لەرۆژی یەکشەممەوه‌ هاوڵاتیان ده‌توانن داواكاریی بۆ وه‌رگرتنی‌ ڤیزای تورکیا پێشكه‌ش بكه‌ن.

ئاوێنه‌: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕو كه‌ لەرۆژی یەکشەممە 2020/5/17وه‌ باڵیۆزخانەو کۆنسوڵخانەکانی تورکیا دەستدەکەن بەوەرگرتنی داواکاریی هاوڵاتیانی عێراقی بۆ وەرگرتنی ڤیزای تورکیا. 
 
باڵیۆزخانەی تورکیا لەبه‌غدا ڕایگه‌یاندووه‌، بڕی‌ پاره‌ بۆ داواكردتی‌ ڤیزا 50 دۆلاری ئەمریکی دەبێت بۆ هەر کەسێک، بەڵام تاوەکو بەفەرمی گەشتی نێوان عێراق‌و تورکیا دەستپێنەکاتەوە، هاوڵاتیان ئەگەر ڤیزا وەربگرن ناتوانن گەشته‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن. 

به‌هۆی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوه‌ پێدانی‌ ڤیزای‌ توركیاو زۆربه‌ی‌ وڵاتان به‌هاوڵاتیانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×