فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له قه‌ڵادزێ ناپاڵمێك ده‌خه‌نه
خواره‌وه به‌ڵام نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاوێنه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ
پێنجشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌به‌رامبه‌ر فه‌كه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی قه‌ڵادزێ
ناپاڵمێكیان خستۆته خواره‌وه به‌ڵام نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه هیچ
زیانێكی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
محه‌مه‌د فازڵ، وته‌بێژی ئاسایشی راپه‌ڕین له‌وباره‌یه‌وه
به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند"شتێكی له‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وه فڕێ دراوه‌ته‌وه
خواره‌وه به‌ڵام نه‌قیوه‌ته‌وه‌و هیچ زیانێكی نه‌بوه."
وته‌بێژی ئاسایشی راپه‌ڕین هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان
له‌ئێستادا ناتوانن ئه‌وه پشتڕاست بكه‌نه‌وه كه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی ناپاڵمه‌كه‌ی
خستۆته خواره‌وه توركی بوبێت.
محه‌مه‌د فازڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هێزه ئه‌منییه‌كان
گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه‌و ئێستاش له‌وباره‌یه‌وه له لێكۆڵینه‌وه‌دان.