له‌ ئێران تا ئێستا نزیکەی حەوت هەزار توشبوی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
  2020-05-16       426       

له‌ ئێران، ٣٥ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوە، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و ڤایرۆسه‌ له‌و وڵاته‌ به‌رزبووەوە بۆ شه‌ش هه‌زار و ٩٣٧ كه‌س.

ئاوێنه‌: لەوبارەوە کەناڵی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، كیانوش جیهانپور رایگەیاندووە له ‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٥ کەسی دیكه‌ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

راشیگەیاند، كۆی گشتیی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، بۆ شەش هەزار و ٩٣٧  کەس به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

كیانوش جیهانپور ئاشکرایشی کردووە کە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧٥٧ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەمەش کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە، گەیشتووەتە ١١٨ هەزار و ٣٩٢ کەس.

باسی لەوەشکردووە کە لەنێو تووشبووەکاندا، رەوشی دوو هەزار و ٧١٦یان ناجێگیرە و ئاماژەی بەوەیشدا کە تا ئێستا ٩٣ هەزار و ٧١٦ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×