رێكخراوی هیومان رایتس ۆوچ و سه‌نته‌ری مافه‌كانی
مرۆڤ له‌ئێران رایانگه‌یاند، ئه‌و حوكمه تونده‌ی به‌سه‌ر پارێزه‌ری مافه‌كانی
مرۆڤ، "نه‌سرین ستوده"دا سه‌پێنراوه به‌هۆی چالاكییه ئاشتیخوازانه‌كانیانه‌وه
نیشانه‌ی بونی هه‌ڕه‌شه‌یه له‌لایه‌ن دادگاكانی شۆڕشی ئیسلامی ئیرانه‌وه دژ به
مافه‌كانی مرۆڤ. داواش ده‌كه‌ن ئێران ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ هیچ مه‌رجێك ستوده‌و
چالاكوانه‌كانی دیكه‌ی مافی مرۆڤ ئازاد بكات كه له‌ئێستادا نه‌رۆزو سه‌ری ساڵی
نوێ له‌زیندانه‌كاندا به‌سه‌رده‌به‌ن.
ئاوێنه: رێكخراوی هیومان رایتس ۆوچ له به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند كه رۆژی 11ی مارس ره‌زا خه‌ندان، هاوسه‌ری نه‌سرین ستوده رایگه‌یاندوه
كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌ڕه‌سمی پێیان وتوه كه 33 ساڵی دیكه سزا به‌سه‌ر
ستوده‌دا سه‌پێنراوه له‌گه‌ڵ سزای 148 جه‌ڵد به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی ره‌زا خه‌ندان
به‌پێی یاسای سزادانی ئێرانی ستوده ته‌نها 12 ساڵ سزای زیندانی وه‌رده‌گرێت.
هادی قائمی، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری مافه‌كانی
مرۆڤ له‌ئیران رایگه‌یاندوه كه نه‌سرین ستوده‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكوانانی
نێو زیندانه‌كانی ئیران، ته‌نها له‌پای چالاكییه یاساییه‌كانیان زیندانی كراون.
ئه‌وه‌ش به قسه‌ی ئه‌و قوڵایی سه‌ركوتكاریی له‌ئێران ده‌رده‌خات كه زۆربه‌ی
چالاكییه ئاشتیخوازانه‌كان به تاوان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران
ته‌نانه‌ت كه‌مترین ئاستی پێوه‌ره‌كانی یاسا‌و دادپه‌روه‌ری پشتگوێ ده‌خه‌ن.
له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا رێكخراوه‌كانی
مافی مرۆڤ ئه‌وه‌یان تۆماركردوه كه سزاكانی چالاكوانه مرۆییه‌كان له ئێران
زیادكراون به‌ڵام به‌پێی یاسای سزادانی ئێرانی ئه‌گه‌ر سزاكان له‌سێ دانه زیاتر
بون ئه‌وا سزادراو ته‌نها قورسترینیان وه‌رده‌گرێت.
له 18ی شوباتی ئه‌مساڵدا ره‌زا خه‌ندان
یاداشتێكی له‌سه‌ر سزادانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه به‌هۆی چالاكییه
ئاشتیخوانه‌كانیانه‌وه بوه‌و به‌پێی ئه‌و سزایه‌ی بڵاویكردۆته‌وه ستوده به‌تۆمه‌تی
كۆبونه‌وه‌و پلانگێڕی دژ به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ، به‌تۆمه‌تی
بانگه‌شه دژ به ده‌وڵه‌ت یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ و به تۆمه‌تی ئه‌ندامبونی له
گروپی "لگام" حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ و به تۆمه‌تی هاندان بۆ گه‌نده‌ڵی
ئه‌خلاقی و له‌شفرۆشی سزای 12 ساڵ و به‌تۆمه‌تی ده‌ركه‌وتنی به‌بێ حیجاب سزای 74
جه‌ڵد و به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری درۆ به‌مه‌به‌ستی شێواندنی رای گشتی
سزای سێ ساڵ و 74 جه‌ڵدو به‌تۆمه‌تی تێكدانی سیستمی گشتیش سزای دو ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا
سه‌پێنراوه.
به‌پێی ماده‌ی 134 یاسای سزادانی ئێران ئه‌گه‌ر
حوكمه‌كان زیاتر له سێ دانه بون ئه‌وا قورسترینیان جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌و حاڵه‌ته‌ی
ستوده-شدا سزاكه‌ی ده‌بێته 12 ساڵ زیندانی.
ساره لیا ویتسۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری
به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیب هیومان رایتس ۆوچ رایگه‌یاندوه كه وێڕای توندی
سزاكان به‌رامبه‌ر به چالاكییه یاساییه‌كان، ده‌زگای دادوه‌ری ئێران خاوه‌نی
دادپه‌وره‌رییه‌كی لاوازه‌و هیچ شه‌فافیه‌تێك له رێوشوێنه‌كانیدا نییه.
وتوشیه‌تی"پێویسته رۆژنامه‌نوسان و
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران‌دا بوه‌ستنه‌وه له‌په‌یوه‌ست
به‌و تۆمه‌ت و به‌ڵگه‌كانی به‌كاریان هێناون له سزاكه‌ی ستوده-دا."
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رۆژی 13ی حوزه‌یرانی
2018 نه‌سرین ستوده-یان ده‌ستگیركرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سزای پێنج ساڵ زیندانی
به‌غیابی له‌ساڵی 2016دا به‌سه‌ردا سه‌پێنرابو. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه پێشتر
ستوده ئاگادار نه‌كرابوه‌وه له‌و سزایه.