وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، له ڕوداوی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه‌ی
نێو روباری دیجله له موسڵ 71 خنكاون و 55 كه‌سیش رزگاركراون.
ئاوێنه:
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له دورگه‌ی گه‌شتیاری له‌ناوچه‌ی
غاباتی موسڵ له‌نێو روباری دیجله‌دا وه‌رگه‌ڕاو به‌ده‌یان كه‌س له‌سه‌ر نشینه‌كانی
خنكان كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن.
سه‌عد مه‌عن،
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند"له‌ڕوی به‌له‌مه‌كه‌دا
55 كه‌س رزگاركراون كه 19 منداڵن."
وتوشیه‌تی"ژماره‌ی
ئه‌وانه‌ی له‌ڕوداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه 71 كه‌سن كه ژن و منداڵ و
پیاویان تێدایه."
رونیشیكردۆته‌وه"توانای
هه‌ڵگرتنی به‌له‌مه‌كه كه‌متر بوه له‌و ژماره كه‌سه‌ی كه هه‌ڵیگرتون و له‌ئه‌نجامی
لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان كێشه‌كه رونه."