ئێران: ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکی سەربازی و ئاسایشی بۆ عێراق
  2020-05-17       243       
وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند، ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی هەمو هاوکارییەکی سەربازی و ئاسایشی بەعێراق.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێکی شەفەق نیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی، جومعە عەناد سەعدون، رایگەیاند، وڵاتەکەی هەمو هاوکارییەکی سەربازی و ئاسایشی پێشکەشی عێراق دەکات لەپێناوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوانیان.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێران و عێراق پەیوەندییەکی مێژویی و ئاینی بەهێزیان هەیە بەجۆرێک هیچ وڵاتێکی دیکە ناتوانێت ئەو پەیوەندییە لاوازبێکات.

دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ئەمە یەکەم پەیوەندی بەرپرسانی سەربازی ئێرانە لەگەڵ حکومەتە نوێیەکەی عێراق و پێشتریش ئەمریکا لەڕێگای وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی هەمان دەستپێشخەری سەربازی بۆ عێراق کردبو.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×