هەوڵدەدرێت لەڕێگەی ئۆنلاین کاری بازرگانی بکرێت
  2020-05-17       802       


بەشێک لە ژوورە بازرگانیەکانی ووڵاتانی ئەوروپا ئامادەی خۆیان پیشانداوە لە ڕێگەی ژووری بازرگانی سلێمانی بازرگانان بەڕێگەی ئۆنلاین پەیوەندی بازرگانی ئەنجام بدەن و کاری هاوبەش بەڕێوە بەرن.

ئاوێنە - زریان محەمەد: دابان نەجمەدین، ڕێکخەری بەشی پەیوەندییەكان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەئاوێنەی راگه‌یاند" هەموو بازرگانان و پیشەسازان ئاگادار دەكەینەوە، ئێستا لە ڕێگەی بەشەكەمانەوە دەتوانن بە ئۆنلاین هەماهەنگی بازرگانی بكەن لەگەڵ وڵاتانی تردا".
 
وتیشی" پاش كاركردنمان لەگەڵ بەشێك لەگەڵ ژوورە بازرگانییەكانی ئەوروپا و ئاسیا و كۆنسۆڵییەتەكان لە هەولێر توانیمان كار ئاسانی بۆ بازرگانان و پیشەسازان بكەین ئێستە لە ڕێگەی بەشەكەمانەوە ئەتوانن پەیوندی بە كۆمپانیا بیانییەكانەوە بكەن".
 
ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ بەشێك لە وڵاتان خەریكین بۆ دانانی خزمەتگوزاری بازرگانی ئەلیكترۆنی كە بازرگانان ئەتوانن ڕاستوخۆ پەیوەندی بكەن بە ژوورە بازرگانییەكانەوە بە مەمەستی زانیاری لەسەر كۆتا بەرهەمەكانی ئەو وڵاتانە بەم زووانە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

جەختیکردەوە گرنگی ئەم کارە لەوەدایە ئەوبازرگانانەی دەیانەوێت لە ڕێگەی ژووری بازرگانیەوە ئەو پەیوەندیە دروستبکەن قورسای زیاتر و متمانەی زۆرتر لەگەڵ بازرگانانه ووڵاتانی ئەوروپا دروستدەکات.








زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×