وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند
كه ئاماری خنكاوانی روداوی به‌له‌مه‌كه‌ی موسڵ به‌رزبۆته‌وه بۆ 77 كه‌س.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له "دورگه‌ی
گه‌شتیاری" له‌ناوچه‌ی غاباتی موسڵ له‌نێو روباری دیجله‌دا وه‌رگه‌ڕاو به‌ده‌یان
كه‌س له‌سه‌ر نشینه‌كانی خنكان كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن.
سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند"ئاماری قوربانیانی روداوی به‌له‌مه‌كه به‌رزبۆته‌وه بۆ 77 كه‌س."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه 40 بریندار چاره‌سه‌ركراون و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه
كراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبو"له‌ڕوداوی به‌له‌مه‌كه‌دا
55 كه‌س رزگاركراون كه 19 منداڵن."
وتبوشی"ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ڕوداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ست
داوه 71 كه‌سن كه ژن و منداڵ و پیاویان تێدایه."
رونیشیكردبوه‌وه"توانای هه‌ڵگرتنی به‌له‌مه‌كه كه‌متر
بوه له‌و ژماره كه‌سه‌ی كه هه‌ڵیگرتون و له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان
كێشه‌كه رونه."