لە عێراق 144 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و دو توشبوش گیانیان لەدەستدا
  2020-05-17       463       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، توشبونی 144 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاندو دەشڵێت: دو توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 92 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 144 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 105 حاڵەت، بەسرە: 4 حاڵەت، واست: 9 حاڵەت، كەربەلا: 16 حاڵەت، موسەننا: 3 حاڵەت، سلێمانی: 7 حاڵەت.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان لە بەغداو ئەویدیكەیان لە دیالە بوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 92 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 64 حاڵەت، بەسرە: 10 حاڵەت، بابل: 4 حاڵەت، موسەننا: 9 حاڵەت، زیقار: 1 حاڵەت، هەولێر: 4 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە سێ هەزار و 404 كەس و لەوانە 123 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 218 كەسیان چاكبونەتەوەو یەك هەزار و 63 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×