خامنەیی: ئەمەریکا لە عێراق و سوریا دەردەکرێت
  2020-05-18       583       
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئەمەریکا لە عێراق و سوریا دەردەکرێت، دەشڵێت، تەنانەت هاوپەیمانەکانی ئەمەریکاش رقیان لە واشنتنە.

ئاوێنە: ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی لە ڤیدیۆ کۆنفراسێک لەگەڵ قوتابیانی زانکۆدا رایگەیاند، ئەمەریکا لە عێراق و سووریا دەبێت بکشێتەوە و دەردەکرێت.

دەشڵێت، تەنانەت سەرۆکەکانی هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا، ئێستا رقیان لە بەرپرس و حکومەتی ئەمەریکایە، متمانەیان پێناکەن و جیاواز مامەڵە دەکەن.

هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە: "ئەمەریکا هانی تووندوتیژی دەدات و هاوکاری تیرۆرستان دەکات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×