ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند، نۆ كه‌س له‌و كارمه‌ندانی كه
به‌رپرس بون له‌و به‌له‌مه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌دورگه گه‌شتیارییه‌كه‌ی روباری
دیجه له موسڵ ژێرئاو كه‌وت ده‌ستگیركران و بڕیاری ده‌ستگیركردنیش بۆ خاوه‌نی به‌له‌مه‌كه‌و
خاوه‌نی دورگه‌كه ده‌رچوه.
ئاوێنه: ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند
كه دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی موسڵ بڕیاری دا به ده‌ستگیركردنی نۆ له كارمه‌ندانی به‌رپرس
له‌و به‌له‌مه‌ی له دورگه گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ له روباری دیجله ژێر ئاو كه‌وت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه بڕیاری ده‌ستگیركردنیش بۆ خاوه‌نی به‌له‌مه‌كه‌و
خاوه‌نی دورگه‌كه ده‌رچوه.
به‌پێی دوا ئامار كه له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراقه‌وه له‌موسڵ راگه‌یه‌ندرا له روداوه‌كه‌دا 85 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
به‌ڵام دواتر میدیا عێراقییه‌كان باسیان له‌وه كرد كه دوا ئاماری قوربانییه‌كان
گه‌یشتۆته 96 كه‌س.