دوا ئاماری روداوەكەی موسڵ: زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستداوە
  2019-03-22       555       

فەرمانگەی پزیشكی دادوەری لەنەینەوا، ئەمڕۆ هەینی ئاشكرایكرد كە ژمارەی قوربانیانی روداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەی موسڵ لە روباری دیجلە گەیشتۆتە زیاتر لە 100 كەس.

ئاوێنە: پاشنیوەڕۆی دوێنێ پینجشه‌ممه‌ به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له‌ "دورگه‌ی گه‌شتیاری" له‌ناوچه‌ی غاباتی موسڵ له‌نێو روباری دیجله‌دا وه‌رگه‌ڕاو به‌ده‌یان كه‌س له‌سه‌رنشینه‌كانی خنكان كه‌ زۆرینه‌یان ژن و منداڵن.

بەپێی دوایین ئامار ژمارەی ئەو كەسانەی لەڕوداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە 100 كەسە.

فەرمانگەی پزیشكی دادوەری لەنەینەوا ئەمڕۆ هەینی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئاماری گیانلەدەستداوانی بەلەمەكەی دورگە گەشتیارەكەی باكوری موسڵ 100 كەسی تێپەڕاندوەو چاوەڕێش دەكرێت لەچەند سەعاتی داهاتودا ئەو ژمارەیە بەرزتر ببێتەوە.

بەیاننامەكەی فەرمانگەی پزیشكی دادوەری وردەكاری زیاتری لەسەر روداوەكە نەخستۆتەڕو بەڵام میدیا عێراقییەكان باس لەوە دەكەن كە بەشێك لە قوربانیانی بەلەمەكە هێشتا بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا لەڕوبارەكەدا بەردەوامە.

میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە پێشبینیان كردوە كە ئاماری كۆتایی قوربانیانی روداوەكە بگاتە زیاتر لە 120 كەس.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×