هەڵوێستی سوریاو كۆمكاری عەرەبی لەسەر لێدوانەكانی ترامپ سەبارەت بە بەرزاییەكانی جۆلان
  2019-03-22       857       

ئەمینداری گشتی كۆماری وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند هەر داننانێكی ئەمریكا بە سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەكانی جۆلان كاردانەوەی توندی دەبێت و سوریاش سوربونی خۆی لەسەر كۆنترۆڵكردنەوەی جۆلان دوپاتدەكاتەوە.

ئاوێنە: ئەحمەد ئەبوغەیت، ئەمینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند، هەر داننانێكی ئەمریكا بەسەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەكانی جۆلان كاردانەوەی توندی لێدەكەوێتەوە بەرامبەر بە هەڵوێستی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەناكۆكی نێوان عەرەب-ئیسرائیلدا.

ئەبوغەیب هێمای بۆ ئەوەش كرد كە كۆمكاری عەرەبی بەتەواوەتی پشتیوانی مافی سوریا دەبێت لەپرسی خاكە داگیركراوەكەیدا و هەڵوێستی ئەمانیش رونەو لەسەر بنەمای چەند بڕیارێكە لەسەر ئەو پرسە كە هەڵوێستێك بەهیچ شێوەیەك ناچێتە ژێر كاریگەری هەڵوێستیان لەسەر قەیرانی سوریا.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە لەتویتێكدا رایگەیاند كە دوای 52 ساڵ ئێستا كاتی ئەوەیە ئەمریكا دان بە سەروەری ئیسرائیلدا بەسەر بەرزاییەكانی جۆلان-دا بنێت.

ئەمینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی داواشی لە ئەمریكا كرد كە بەو رێبازەی خۆیدا بچێتەوەو لەو هەڵوێستە هەڵەیەی پاشگەزببێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە حكومەتی سوریا ئەمڕۆ هەینی ئیدانەی ئەو لێدوانانەی سەرۆكی ئەمریكای كرد و جەختیشی كردەوە كە گەلی سوریا زیاتر خاوەن ئیرادەو سورە لەسەر رزگاركردنی ئەو ناوچەیە لە خاكی وڵات.

لەبەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی رەسمی سوریا(سانا) بڵاویكردەوە، سەرچاوەیەكی لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكە رایگەیاند لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە لایەنداری كوێرانەی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل دوپاتكردەوە بەڵام ئەوە هیچ لەو راستییە ناگۆڕێت كە جۆلان سوریی بوەو وەك خاكی سوریاش دەمێنێتەوە.

دۆناڵد ترامپ لەتویتەكەیدا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردبو كه‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلان له‌سوریا "خاوه‌نی گرنگییه‌كی ستراتیژی و ئه‌منیی ته‌واون بۆ ئیسرائیل و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌."

به‌رزاییه‌كانی جۆلان له‌شه‌ڕی ناسراو به‌ شه‌ڕی شه‌ش رۆژه‌دا له‌ ساڵی 1967 له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ داگیركرا.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×