ئەنجومەنی نەینەوا لەپەیوەست بە ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەی موسڵ چەند بڕیارێكی دەركرد
  2019-03-22       649       

ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ هەینی چەند بڕیارێكی لەپەیوەست بە روداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمی دورگە گەشتیارییەكەی موسڵ دەركرد كە یەك لەوانە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی وەبەرهێنانی دورگەكەو رەوانەكردنی وەبەرهێنەرو بەڕێوەبەرایەتی دورگەكەیە بۆ بەردەم دادگا. وێڕای لێكۆڵینەوە لەگەڵ ژمارەیەك لەفەرمانگەكانی پارێزگاكە.

ئاوێنە: نورەدین قەبلان، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند"ئەنجومەنی پارێزگا ژمارەیەك بڕیارەی لەپەیوەست بە ژێرئاوكەوتنی بەلەمی دورگە گەشتیارییەكە لە غاباتی موسڵ دەركرد، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی وەبەرهێنانی دورگەكە، رەوانەكردنی وەبەرهێن و بەڕێوەبەرایەتی دورگەكە بۆ بەردەم دادگاو سەپاندنی قورسترین سزاكان بەپێی یاسا، سەرباری هەژماركردنی قوربانیانی بەلەمەكە بە شەهیدو قەرەبوكردنەوەی رزگاربوان بەپێی قەبارەی زیانەكان."

بەپێی قسەی نورەدین قەبلان بڕیاریش دراوە لێكۆڵینەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنە كارگێڕی و چاودێرییەكانی پارێزگای موسڵ، دەستەی گەشتوگوزار، سەرچاوەكانی ئاو، پڕۆژەی بەنداوی موسڵ، هۆبەی پكشنینی ئاویی و فریاكەوتنی روبار لەوەزارەتی گواستنەوە، دەستەی وەبەرهێنان، شارەوانی موسڵ، خانوبەرەی دەوڵەت، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی و هەروەها كارمەندانی ئەمنی دورگەكە، بكرێت.

ئاوێنە: دوێنێ پێنجشەممە بەلەمێك لە دورگەیەكی گەشتیاری شاری موسڵ لەروباری دیجلە ژێرئاوكەوت و بەپێی دواین ئامار لە روداوەكەدا زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستداوە.



زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×