2019-03-22   823     
به‌هرام قاسمی
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێڕای ئیدانه‌کردنی لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌به‌رزاییه‌کانی جۆلان، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌به‌شێکی دانه‌بڕاوی خاکی سوریا ناوبرد‌و ڕایگه‌یاند، ده‌بێت کۆتایی به‌م داگیرکارییه‌ی ڕژێمی زایۆنیستی بهێندرێت.
ئاوێنه: به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌لێدوانه‌کانی دوناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌به‌رزاییه‌کانی جۆلان‌و به‌فه‌رمی ناساندنی حكومه‌تی ئیسرائیل به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه، رایگه‌یاند، "ڕژێمی زایۆنیستی وه‌ک ڕژێمێکی داگیرکا‌ر هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی به‌سه‌ر ناوچه عه‌ره‌بی‌و ئیسلامییه‌کاندا نییه‌و ده‌بێت له‌زوترینکاتدا کۆتایی به‌م داگیرکارییه بهێندرێت."
ناوبراو وتیشی، "جۆلان به‌پێی بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێکی داگیرکراوی خاکی سوریایه‌و ته‌نیا ڕێگاش کۆتاییه به‌م داگیرکارییه."
قاسمی راشیگه‌یاند، "داگیرکردنی خاکی وڵاتانی دیکه ئیدانه ده‌کرێت‌و بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاش به‌ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆ له‌کاروباری وڵاتانی ناوچه‌که هه‌ژمار ده‌کرێت، هیچ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر مافی ڕه‌واو یاسایی سوریا به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه نابێت، به‌ڵکو به‌ڕونی شکستی سیاسه‌تی سازشی عه‌ره‌بی‌و ڕه‌وایه‌تی خۆڕاگریی له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکاو زایۆنیسته‌کان ده‌سه‌لمێنێت."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختیكرده‌وه كه بڕیاره هه‌ڵه‌و له‌ناکاوه‌کانی تره‌مپ شوناسی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکای خستۆته‌ڕو، سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا به‌مه‌ترسی له‌سه‌ر جیهان داده‌نرێت، به‌تایبه‌ت ناوچه‌که ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانێکی دیکه ده‌کاته‌وه.
ئه‌وه‌شی وت كه تاران به‌وردی چاودێری ڕوداوه‌کانی ناوچه‌که ده‌کات‌و له‌ڕاوێژی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ سوریا‌و لایه‌نه‌کانی دیکه‌و ڕێوشوێنی تایبه‌ت ده‌گرێته‌به‌ر.