عادل عەبدولمەهدی بڕیارێکی سێ خاڵی دەرکرد
  2019-03-22       1412       
عادل عەبدولمەهدی

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارێکی سێ خاڵی سەبارەت بەروداوی نقومبونی بەلەمه‌كه‌ی‌ موسڵ دەرکرد، به‌پێی‌ یه‌كێك له‌بڕیاره‌كانیش کارەکانی پارێزگاری نەینەوا سڕ دەکرێت.

ئاوێنه‌: له‌بڕیاره‌كانی‌ عادل عەبدولمەهدیدا هاتووه‌، پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبەردنی کاروبارەکانی پارێزگای نەینەوا لەهەریەک لەسەرۆکی زانکۆی نەینەواو فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان‌و فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا، تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن‌و ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە دەدات.

هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بەپەلەکردن لەلێکۆڵینەوەکان‌و سزادانی کەمتەرخەمانی روداوەکەو قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوان.
 
هه‌ر ئه‌مرۆ نورەدین قەبلان، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، "ئەنجومەنی پارێزگا ژمارەیەك بڕیارەی پەیوەست بەژێرئاوكەوتنی بەلەمه‌ گەشتیارییەكە دەركردووه‌، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی وەبەرهێنانی دورگەكە، رەوانەكردنی وەبەرهێن‌و بەڕێوەبەرایەتی دورگەكە بۆ بەردەم دادگاو سەپاندنی قورسترین سزاكان بەپێی یاسا، سەرباری هەژماركردنی قوربانیانی بەلەمەكە بەشەهیدو قەرەبوكردنەوەی رزگاربوان بەپێی قەبارەی زیانەكان."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×