کۆشکی‌ سپی: داعش هیچ خاکێکی‌ لەسوریا بەدەستەوە نەماوە
  2019-03-22       967       
سارا ساندرز

وته‌بێژی‌ كۆشكی‌ سپی‌ ئەمریکا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ رێكخراوی‌ داعش هیچ خاکێکی‌ لەسوریا بەدەستەوە نەماوە.

ئاوێنه‌: سارا ساندرز، وته‌بێژی‌ کۆشکی‌ سپی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی‌ ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  ئەمڕۆ  باتریک شاناهان  وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت، بەدۆناڵد ترەمپی ڕایگەیاندووە، داعش هیچ خاکێکی‌ لەسوریا بەدەستەوە نەماوە.

وته‌بێژی‌ کۆشکی‌ سپی ئەمریکا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ دێت كه‌ داعش لەسوریا بەتەواوەتی‌و لە 100% تێکشکێندراوە.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات -هه‌سه‌ده‌- كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوه‌تی‌ ناوچه‌ی‌ باغۆزیان راگه‌یاند كه‌ دوا مۆڵگه‌ی‌ داعش بو له‌سوریا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×