2019-03-22   878     
بەرھەم ساڵح، عادل عەبدولمەھدی، محەمەد حەلبوسی
ھەر سێ سەرۆکایەتییه‌كه‌ی عێراق له‌باره‌ی موسڵه‌وه كۆبونه‌وه‌و بریاریاندا زنجیرەیەک ڕێوشوێنی ئیداریی‌و ئەمنیی‌و ئابوریی بۆ چارەسەرکردنی گرفتی بەڕێوەبردنی شارەکە بگیرێته‌به‌ر.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ هه‌ینی، ھەر سێ سەرۆکایەتییه‌كه‌ی عێراق -بەرھەم ساڵح سه‌رۆك كۆمار، عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران- لەکۆشکی سەلام لەبەغدا کۆبونەوەیەکی نائاساییان ئەنجامدا لەبارەی کارەساتی نقومبونی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه‌ی شاری موسڵ کە دەیان قوربانی لێکەوتەوە، هاوكات تاوتوێ بارودۆخی شارەکەیان بەگشتی كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، "لەکۆبونەوەکەدا جه‌خت له‌پشتیوانی رێوشوێن‌و ھەنگاوەکانی ئەمڕۆی سەرۆک وەزیران د. عادل عەبدولمەھدی تایبەت بەروداوە دڵتەزێنەکەی موسڵ کرایه‌وه."
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تی لەسەر زنجیرەیەک ڕێوشوێنی ئیداریی‌و ئەمنیی‌و ئابوریی رێکكەوتن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەڕێوەبردنی شارەکە، ھەروەھا جەختیان لەگرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەپەلە بۆ سزادانی کەمتەرخەمان‌و سەبەبکارانی رودانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەو چارەسەرکردن ھۆکاری روداوەکەو رێگانەدان بەدوبارە بونەوەی کرایەوە."
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه كه لەمیانی کۆبونەوەکەدا باس لەقەرەبوكردنەوەی کەسوکاری قوربانیان‌و جێبەجێکردنی داوا رەواکانیان لەڕێگای پێک‌ھێنانی لیژنەیەکی پەیوەست بەسێ سەرۆکایەتیەکەوە کراوه.