په‌رله‌مانتارێك: پارەی پێویست بۆ موچەی دو مانگ لەبەغدادەوە هاتوە
  2019-03-22       1952       

ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پارەی پێویست بۆ موچەی دو مانگی‌ فه‌رمانبه‌ران لەبەغدادەوە هاتوە، به‌پێویستیشی‌ ده‌زانێت كه‌ پەلە بكرێت له‌پێدان‌و راستكردنه‌وه‌ی موچە.

ئاوێنه‌: مه‌م بورهان قانع، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌فراكسیۆنی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ، له‌په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌فه‌یسبوك نوسیویه‌تی‌، "ئەوەی جاروبار بەناوی سەرچاوەیەكی بەرپرس لەوەزارەتی داراییەوە دەوترێت: ئامادەكاریی دەكرێت بۆ ئەوەی لیستی موچە رەوانەی گەنجینەكان بكرێت، قسەیەكی بێماناو گاڵتەجاڕییانەیە. "

ئه‌و ده‌ڵێت، "ئامادەكاریی بۆ موچە، كارێكی رۆتینیی هەر وەزارەت‌و بەرێوەبەرایەتییەكەو تێكڕا كاری یەك رۆژە. ئینجا ئەمە جۆرێكە لەخۆدزینەوە لەپێدانی موچەی مانگەكانی یەك‌و دوی ئەمساڵ، لەكاتێكدا پارەی پێویست بۆ موچەی ئەم دو مانگە لەبەغدادەوە هاتوە".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌پێویستی‌ ده‌زانێت كه‌ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان پەلە بكات لەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوت بخاتە سەر هەژماری تایبەتیی وەزارەتی دارایی، بۆ ئەوەی بەزوترین كات، پێدانی موچە راستبكرێتەوەو دواتر پەلە بكرێت لەپێدانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكان.

مه‌م بورهان قانع ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌، "ئەمە، یەكێكە لەئەولەوییەتی ئێمەی پارلەمانتارانی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لەپارلەمان‌و دەبێت بەم ئاڕاستەیەدا كاربكرێت؛ بۆ ئەوەی هیچ موچەخۆرێك دینارێكی لەلای حكومەتی هەرێم نەمێنێت، وەكچۆن دەبێت قەرزەكانی حكومەتیش لەسەر هاوڵاتیان (كارەباو ئاوو پێشینەی بانكی خانوبەرە... هتد)، لەسەر موچە پاشەكەوتكراوەكان سفر بكرێنەوە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×