هەپەگە كوژرانی 6 سەربازی سوپای توركیا رادەگەیەنێت
  2019-03-23       1059       

ناوەندی راگەیاندن‌و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" كوژرانی 6 سەربازی سوپای توركیا رادەگەیەنێت، ئاشكراشیدەكات فرۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی "تەحشكێ‌" ی مەتینای سەر بە هەرێمی پاراستنی میدیا بۆردومان كردوە.


ئاوێنە: لەراگەیەرناوێكیدا ناوەندی راگەیاندن‌و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" ئاماری شەر‌و چالاكییەكانی گەریلای لەدژی سوپای توركیا ئاشكرا كردوە‌و باس لەوە دەكات رۆژی 19ی ئادار سوپای توركیا لەناوچەی بلورڤان، ئەشكەوتوك، گردی چۆلیا، شاری گر، گردی حەسەن كەسەر بە چیای جودین لەهەرێمی شەرناخ ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە، لەبەرامبەریشدا گەریلاكان لەدژی ئۆپەراسیۆنەكە چاكی ئەنجامداوە‌و توانیویانە سەبازێك بكوژن‌و چوار سەربازی دیكەش بریندار بكەن.


رۆژی 20 ی ئادار جارێكی دیكە گەریلاكان لەدەڤەری ئەشكەوتۆك لەدژی سوپای توركیا چالاكییان ئەنجاداوە و تێیدا پێنج سەربازیان كوشتوە‌و شەش سەربازی دیكەش بریندار بون، راشیدەگەیەنێت ئۆپەراسیۆنەكەی سوپای توركیا شكستخواردو بوە‌و گەریلاكانیش هیچ زیانێكیان بەرنەكەوتوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×