مەسرور بارزانی: داعش سەرهەڵدەداتەوە
  2019-03-23       2056       

 

مەسرور بارزانی، كاندیدی پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت چارەسەر نەكردنی كێشە سیاسی‌و ئابورییەكانی ناوچەكە رێگە خۆشكەر دەبیێت بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش‌و داعش سەرهەڵدەداتەوە.


ئاوێنە: مەسرور بارزانی لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی باس لەوە دەكات ئەگەر وڵاتانی ناوچەكە چارەسەرێك بۆ كێشە سیاسی‌و ئابورییەكان دانەنێن بەدوری نازانێت جارێكی دیكە چەكدارانی داعش سەرهەڵبدەنەوە، ئاشكراشیدەكات لە شارەكانی باكوری عێراق شانە نوستوەكانی داعش بە تاكتیكی نوێ‌ دەردەكەونەوە.

 

راشیدەگەیەنێت داعش ترس‌و دڵەراوكێ‌ لەنێو دڵی هاوڵاتیان بڵاو دەكاتەوە، ئاماژەبەوەش دەكات داعش ئایدۆلۆژیایەكی تایبەتە‌و لەگەڵ شكستەكان خۆی راهێناوە، لەو ناوچانەی بیری تایفی زاڵە رۆڵی گرنگیان هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×