ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
  2019-03-24       515       

ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە، لەمبارەیەوە ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق، شیروان جەمال رایدەگەیەنێت پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر دەركردنی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لەناو خاكی عێراق‌و دورخستنەوەی پارێزگاری نەینەوا‌و جێگرەكەی دەدات.


ئاوێنە: لەمیانی كۆنگرەیەكی هاوبەش كە لەگەڵ نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر بۆی سازكرابو، شیروان جەمال، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند رۆژی‌ "یەك شەممە" پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە، باس لەوەش دەكات لەكۆبونەوەكەدا دەنگ لەسەر دەركردنی هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" دەكرێت لەناو خاكی عێراق.



ئاماژەبەوەش دەكات پەكەكە هێزێكی عێراقی نیە‌و بونیان لەشەنگال نایاساییە، باس لەوەش دەكات لەسەر پێشنیازی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر دورخستنەوەی پارێزگاری نەینەوا‌و جێگرەكەی دەدرێت بە تۆمەتی كەمتەرخەمی‌و گەندەڵی ئیداری دارایی.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×