یەكێتی ‌و پارتی لەپیرمام كۆدەبنەوە
  2019-03-24       976       

وابریارە ئەمرۆ هەردو شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكانیان لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپیرمام كۆببنەوە.

ئاوێنە: چاوەروان دەكرێت ئەمرۆ "یەك شەممە" بۆ تاووتوێكردنی پشكی یەكێتی لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپیرمام شاندی یەكێتی‌و پارتی كۆببنەوە، بەپێی زانیارییەكان چاوەروان ناكرێت كۆبونەوەكەی ئەمرۆش یەكلایكەرەوە بێت، بەتایبەت كە لەئێستادا یەكێتی لەبری وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان چاوی لەسەر پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانە كە بەپێی رێككەوتنی نێوان پارتی‌و گۆران بەركەوتەی بزوتنەوەی گۆرانە.

شاندی یەكێتی پێكدێن لە هەریەك لە رەفعەت عەبدوڵا، بافڵ تاڵەبانی، شاڵاو كۆسرەت، لاهور شێخ جەنگی، لەتیف شێخ عومەر، عەدنانی حەمەی مینا، عیماد ئەحمەد، هەروەها شاندی پارتی پێكدێن لە كەمال كەركوكی، كاكەمین نەجار، هێمن هەورامی، فرسەت سۆفی، دڵشاد شەهاب، عەلی حوسێن، عەلی عەونی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×