بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرت لەپارێزگای هەڵەبجە دەكرێتەوە
  2019-03-24       878       

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرت لەپارێزگای هەڵەبجە دەكرێتەوە‌و هەر ئەمرۆش ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی پارێزگاكە سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكەیان كردوە بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت.


ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" لەمەراسیمێكی تایبەتدا‌و بە ئامادەبونی پارێزگاری هەڵەبجە، ئازاد تۆفیق‌و ئەحمەد عەبدولستار، بەرێوەبەری گشتی پاسپۆرت لە عێراق بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە كرایەوە، بەهەنگاوێكی گرنگیان لەقەڵەمدا بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاكە، لەئێستاشدا هاوڵاتیان دەتوانن مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت دەست پێ بكەن.



بەپێی زانیارییەكان لەقۆناغی یەكەمدا كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی هاوكاری لەبەرێوەبردنی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە دەكەن‌و هاوكارییەكەشیان تا ئەو كاتە درێژەی دەبێت كە كارمەندی پێویستی بۆ دادەنرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×