نوێترین دیوانه‌ شیعری‌ به‌ختیار عه‌لی‌ به‌مزووانه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌
  2019-03-24       822       

«شه‌وێك ئاسمان پڕ بوو له‌ ئه‌ستێره‌ی‌ شێت» ناوی‌ نوێترین دیوانه‌ شیعری‌ به‌ختیار عه‌لییه‌ و به‌مزووانه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌م دیوانه‌ شیعرییه‌ له‌دوای‌ ساڵی‌ 2009ه‌وه‌ نوێترین كۆمه‌ڵه‌ شیعری‌ به‌ختیار عه‌لی‌ له‌خۆده‌گرێت و پێكهاتووه‌ له‌ 48 شیعری‌ نوێ‌.

كتێبه‌كه‌ لەلایەن نوسەر خۆیەوە چاپکراوە و ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند کاری دابەشکردنی بۆ دەکات.

له‌سه‌ره‌تاكانی‌ مانگی‌ ڕابوردوودا به‌ختیار عه‌لی‌ ڕۆمانێکی نوێی‌ بەناوی «دەریاس و لاشەکان» و کتێبێکی تیۆری بەناوی «ناشوێن» بڵاوکردەوە.

بەختیار عەلی‎ له‌ساڵی‌ 1983 یه‌كه‌مین قه‌سیده‌ی‌ خۆی‌ به‌ ناونیشانی‌ «نیشتیمان» نوسیوه‌ و تائێستا چه‌ندان دیوانه‌ شیعری‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

«ئەو باڵندەیە هیچ نییە جگە لە سێبەری شاعیران. لەو خەیاڵە دڕندە و نەخۆشانەی پڕن لە چرکەی دڕ، لەو گوژمە ساردانەی زمان کە وەک جانەوەری برسی پەلامارمان دەدات. ئەوە باڵندە نییە... ئەوە ڕۆحی شاعیرەکانە کە لە ڕابوردووەوە هاتووە. نوێنەری ئەو سەردەمە دوورانەیە کە شیعر تێیدا دەبێت بە حوکمڕان. نوێنەری ئەو سەردەمانەیە کە شیعر عەرشەکان دەڕوخێنێت و پادشاکان بە لادا دەخات».
له‌دیوانه‌ شیعری‌ «شه‌وێك ئاسمان پڕ بوو له‌ ئه‌ستێره‌ی‌ شێت»ه‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×