هه‌په‌گه كوژرانی شه‌ش سه‌ربازی توركیای له‌چالاكییه‌كدا
له ناوچه‌ی مێردین-ی باكوری كوردستان راگه‌یاندو ده‌شڵێت، له‌و شه‌ڕه‌دا سێ گه‌ریلا
شه‌هید بون.
ئاوێنه: ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل(هه‌په‌گه)،
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه به‌ره‌به‌یانی 18ی ئه‌م مانگه سوپای توركیا
له‌ده‌وروبه‌ری گوندی "رۆڤه‌رێ"ی ناوچه‌ی "كه‌ربۆران"ی مێردین
ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كردوه‌و گه‌ریلا ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی سوپای
توركیایان كردۆته ئامانج.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه له‌و چالاكییه‌دا شه‌ش سه‌ربازی سوپای توركیا
كوژران و چه‌ندین سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بون.
ئاشكراشیكردوه كه به‌هۆی چالاكییه‌كه‌وه شه‌ڕ هاتۆته ئاراوه‌و تێیدا سێ
گه‌ریلای هه‌په‌گه شه‌هید بون.