په‌رله‌مانتارێكی سوریا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بونی هه‌ر ناوچه‌یه‌كی
ئۆتۆنۆمی بۆ كورد له‌سوریا ره‌تده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ش له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا هات كه
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات داوایان له‌حكومه‌تی سوریا كردبو دان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه
خۆسه‌رییه‌كانی باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریادا بنێت.
ئاوێنه: سامر محه‌مه‌د دبس، په‌رله‌مانتاری سوریا له‌لێدوانێكدا به
ئاژانسی سپوتنیك-ی روسی رایگه‌یاند، دیمه‌شق پرسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆسه‌رییه‌كان
به‌ته‌واوی ره‌تده‌كاته‌وه‌و جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه سوریا وه‌ك یه‌ك ده‌وڵه‌ت و
له‌سایه‌ی یه‌ك حوكمڕانیدا ده‌مێنێته‌وه.
وتوشیه‌تی"ئه‌وه‌ی كورده‌كان ده‌یانه‌وێت واقعێكی نوی له رۆژهه‌ڵاتی
سوریا بسه‌پێنن، وه‌ك ئه‌وه‌یه كه له ئیدلب روده‌دات، ئه‌وه‌ش ته‌نها پرسی كاته"و
سوربونی وڵاته‌كه‌شی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی خاكی سوریا كردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه دوێنێ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌گه‌ڵ
به‌ڕه‌سمی راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا داوای له‌دیمه‌شق كرد دان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه
خۆسه‌رییه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریادا بنێت كه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و هێزانه‌دان
و هه‌روه‌ها داواشی كردبو كه سوریا تایبه‌تمه‌ندی هێزه‌كانیان له‌به‌رچاو بگرێت.