دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران ئاشكرایكرد،
شهوی رابردو کۆچبەرێکی کوردی تەمەن ١٩ ساڵ لەلایەن هاوڕێیەکییەوە لە شاری ئەدرنەی
تورکیا بەچەقۆ کوژرا.
ئاوێنه: دهزگاكه له راگهیهندراوێكدا كه وێنهیهكی
دهست ئاوێنه كهوتوه رایگهیاند"درەنگانی شەوی رابردو ٢٣/٢٤ی ئازاری ٢٠١٩،
گەنجێکی خەڵکی شاری سلێمانی بە ناوی (هۆشمەند خەبات محەمەد محمود) لەدایکبوی
١٠/١٠/٢٠٠٠ لەلایەن هاورێیەکیەوە لە هۆتێلێکی شاری ئەدرنەی تورکیا بەچەقۆ کوژرا."
خەبات محەمەد باوکی کۆچبەرە کوژراوەکە بە دهزگای لوتکەی
راگەیاندوه“ماوەی هەفتەیەکە کوڕەکەی بەمەبەستی کۆچکردن روی لە تورکیا کردوە، بەڵام
شەوی رابردو لەگەڵ هاوڕێیەکیدا لەناو ئەو هۆتێلەی لێی ماوەنەتەوە لەشاری ئەدرنەی تورکیا
دەبێتە شەڕو دەمەقاڵێیان."
ئهوهشی خستۆتهڕو كه لە ئەنجامی ئەو شەڕو دەمەقاڵێیەدا،
هاوڕێکەی چەند چەقۆیەکی لە کوڕەکەی داوەو، بەوهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
هاوکات پۆلیسی تورکیا بە دهزگای لوتکەی راگەیاندوه كه
پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ روداوەکە کردوەتەوەو دەستیان کردوەبە لێکۆڵینەوە، لەسەر روداوەکەش
دو کەس دەستگیرکراون.
پۆلیسی تورکیا ئاماژەی بەوەشكردوه كه لە ئیستادا تەرمی
کۆچبەرە کوردەکە لە پزیشکی دادییە لە نەخۆشخانەی زانکۆ لە شاری ئەدرنە.
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران
رایگەیاندوه، لە پەیوەندیدان لەگەڵ پۆلسیی تورکیاو دەستیانکردوە بە رێکارە یاساییەکان
بەمەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمەکەی.
سەرۆکی دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەشکرد"لە ماوەیەکی نزیکدا
تەرمەکەی لەرێگەی فڕۆکەوە دەگەڕێندڕێتەوە بو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە."