ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عیراق به‌پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی
له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیكردندا بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ كۆمپانیای كۆڕه‌ك
تیلیكۆمی سزادا، كۆمپانیای ناوبراو بڕیاری ده‌سته‌كه بۆ سزادانی به "نادادپه‌روه‌رانه"
ناوده‌بات.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عیراق بۆ ماوه‌ی
پێنج رۆژ كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆمی سزاداوه‌و داواش له كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ
و زێن و تۆڕه‌كانی تر كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ له‌گه‌ڵ كۆڕه‌ك
تلیكۆم تۆڕه بپچڕێنن ئه‌وه‌ش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی كۆمپانیاكه به رێنماییه‌كانیان.
له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌وباره‌یه‌وه كۆمپانیای كۆڕه‌ك
تلیكۆم رایگه‌یاند"به‌داخه‌وه ئاگاداری به‌شداربوان ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌سته‌ی
راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عیراقی فه‌رمانی داوه به بڕینی لێكبه‌ستانه‌وه‌ی نێوان
كۆڕه‌ك و كۆمپانیاكانی تر به‌هۆی بۆچونی جیاواز سه‌باره‌ت به ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی
تایبه‌ت به خزمه‌تگوزاری پارێزگاریكردن له ژماره، ئه‌و بڕیاره‌ی كه كۆڕه‌ك به
بڕیارێكی نادادپه‌روه‌رانه و زاڵمانه‌ی ده‌بینێ به‌رامبه‌ر به مافی به‌شداربوان
و كۆمپانیاكه."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یانی عیراقی كاتی
پێویستی بۆ دیراسه‌تكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بڕیاری واژۆكردنه‌كه به كۆڕه‌ك نه‌دا،
به‌ڵكو پێویست بو ده‌سته‌كه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی فه‌ڕمی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم
بكات دوای ئه‌وه‌ی كاتێكی گونجاوی بۆ ده‌ڕه‌خساند بۆ وه‌ڵامی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه"هه‌ر جیاوازییه‌ك له بۆچون
له‌نێوان ده‌سته و كۆمپانیاكان پێویسته به ته‌واوه‌تی به‌دور بێت له تێوه‌گلاندنی
به‌شداریو له‌م جیاوازبینییه و سزادانیان".
وتوشیه‌تی"له‌به‌رئه‌وه ئێمه واده‌زانین كه بڕیاری
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندن زاڵمانەیه و نادادپه‌روه‌رانه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندی
هاوڵاتیانی عیراقدا نییه، به‌ڵكو ئه‌م ده‌سته‌یه ویستویه‌تی سزای هاوڵاتیان بدات
و بێبه‌شیان بكات له‌م خزمه‌تگوزارییه و زه‌ره‌ر به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بگه‌یه‌نێ
له جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له چاره‌سه‌ری تری به‌كه‌ڵك بكاته‌وه و له‌سه‌ر مێزی
گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه دابنیشێ، به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی بن پێ كردوه و ناوبانگی
كۆمپانیاكه‌مانی ناشیرین كردوه."
ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه "ئه‌مه جاری یه‌كه‌م
نییه كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم خۆی واده‌بینێ كه به‌ئامانج كراوه و له‌پێگه‌ی
روبه‌ڕو به بڕیاری زاڵمانه‌وه ده‌رهه‌ق به خۆی، خۆی ده‌بینێته‌وه له كاتێكدا
وامانده‌زانی هه‌مو جۆره پشتگیرییه‌ك ده‌كرێین، چونكه تاكه كۆمپانیای نیشتمانیی
عیراقین و ده‌سته‌كه‌ش هاوپشكی ستراتیژیمانه له كه‌رتی گه‌یاندندا."
وتوشیه‌تی"به‌م هۆیه‌وه كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم
به‌داخه‌وه‌یه كه پرسه‌كان به‌م ئاقاره گه‌یشتن و داوای لێبوردن له به‌شداربوانی
ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕینه بێ پاساوه‌ی نێوان كۆمپانیاكان و به‌ڵێنیان پێده‌دات
كه كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به زوترین كات و ئه‌مه له پێشێنه‌ی
كاره‌كانی ده‌بێت".
كۆڕه‌ك تیلیكۆم له‌كۆتاییدا هیوای خواستوه ده‌سته‌ی راگه‌یاندن
و گه‌یاندنیش له‌م بڕیاره‌یان پاشگه‌زببنه‌وه و فه‌رمان بكه‌ن به دوباره به‌ستانه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمپانیاكان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتی عیراقی.