شاسوار عه‌بدلواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ
رایگه‌یاند، "دوای ئه‌م بارانه" ده‌ست ده‌كه‌ن به چاككردنی به‌شێك له
شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانی. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان سیاسه‌تكردن له
"شه‌ڕه جنێو"ه‌وه ده‌گۆڕن بۆ "شه‌ڕی خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان."
ئاوێنه: شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی
نوێ، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك، رایگه‌یاند"قۆناغی
چاککردنی بەشێک لەشەقامەکانی سلێمانی دەست پێدەکەین، دوای ئەم بارانە."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه"سەردانی چەند ناوچەیەکی
تری شارەکانمان کردوە لە «دهۆک، هەولێر، هەڵەبجە و قەزاکان» و پشت بە خودای گە‌ورە
دوای ١٢ی شەو تەقە لە هەندێک پرۆژە هەڵدەستێنین (ئەوانەی دە‌رەقەتی دێین و لە تواناماندا
هەیە)."
شاسوار عه‌بدولواحید رو له پارتی و یه‌كێتی و حزبه‌كانی تریش وتویه‌تی"یەکێتیی و پارتیی
وحیزبەکانی تریش، هەوڵبدن پارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ بۆ خۆتان و داهاتوی منداڵەکانتان
کۆبكە‌نە‌وە نەک ئیشتان پێیبێت لە داهاتو. دابەشدکردنی وەزارەتەکان و شەرەپۆستیشتان
لە بیر نەچێت، دەزانم کاتی زۆری لێ گرتون، خوا فرسەتتان بدات. لەشتان ساغ بێت یاخوا،
ماندو نەبن."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"ئێمە بودجەی حکومەتمان لا نییە و بیرە نەوتمان
نەدزیوە، بەڵام شعورمان هەیە و بە‌م ئیمکانیەتە کەم و عەقڵە ئەندازیارییە هەوڵی باشترکردن
دەدە‌ین، غە‌م دەخۆین هەندێک ناوچە بە پارەیەکی کەم چاک دەبێتەوە، کەچی هیچ کام لە
بەرپرسانی حکومی خۆیان ناکەن بە خاوەن ئە‌و کە‌موکورتیانە."
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ جه‌ختیشی كردۆته‌وه"ئێمە سیاسەتکردن
لە شەڕە جوێن و شەرە پەڕۆوە دەگۆڕین بۆ شەڕی خزمەت و خزمەتکاریی هاوڵاتییان."
له‌كۆتاییشدا وتویه‌تی"دڵنیام لەم کێبڕکێ شەریفانەدا،
هاوڵاتیی سودمەندی یەکەمە."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر شاسوار عه‌بدولواحید هه‌وڵی چاككردنی رێگه‌ی
سماقوڵی دا به‌ڵام رێگه له تیمه‌كه‌ی گیراو دواتر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی
حكومه‌ت خۆیان هه‌ڵسان به چاككردنی رێگاكه.