هێزه‌كانی رزگاریی عه‌فرین كوژرانی شه‌ش چه‌كداری
میلیشیاكان و برینداربونی شه‌شی دیكه‌یان له‌میانی سێ چالاكی شه‌ڕڤانانیاندا له
عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری راگه‌یاند.
ئاوێنه: هێزه‌كانی رزگاریی عه‌فرین، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه سه‌ربازییه‌كاندا دژ به
سوپای توركیا‌و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی، رۆژی 21ی ئه‌م مانگه، هێزه‌كانیان له
گه‌ڕه‌كی "ئه‌شره‌فیه"ی عه‌فرین بۆمبێكی چێنراویان به كۆبونه‌وه‌یه‌كی گروپی
فه‌یله‌قی شام-دا ته‌قاندۆته‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا چه‌كدارێكی ئه‌و گروپه كوژراوه‌و
چواری دیكه‌ش بریندار بون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه رۆژی 22ی ئه‌م مانگه هێزه‌كانیان
له ده‌وروبه‌ری گوندی "ته‌ل مالد"ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی "مارع"
به قه‌ناس چه‌كدارێكی میلیشیاكانیان كوشتوه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه رۆژی 23ی ئه‌م مانگه،
هێزه‌كانیان له چالاكییه‌كدا له‌گوندی "كیمار"ی سه‌ر به ناحیه‌ی
شێراوا-ی عه‌فرین، بنكه‌یه‌كی گروپی "حه‌مزات"ی سه‌ربه میلیشیاكانیان كردۆته ئامانج و له‌ئه‌نجامدا
چوار چه‌كداری گروپه‌كه كوژراون و دوانی دیكه‌ش بریندار بون.
به‌یاننامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه له كۆی ئه‌نجامی ئه‌و سێ
چالاكییه‌دا شه‌ش چه‌كدار كوژراون و شه‌شی دیكه‌ش برینداربون.