وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی بڕیاریدا به پێكهێنانی سێ هێزی هاوبه‌ش له هه‌ر
یه‌كه له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری داخستنی
پاڵاوتگه نایاساییه‌كان.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی كوردستان 24، وه‌زاره‌تی ناوخۆی
هه‌رێمی كوردستان، له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا، بڕیاریدا، لیژنه‌ی ئه‌منی بۆ جێبه‌جێكردنی
بڕیاری داخستنی پاڵاوتگه نایاساییه‌كان پێكبهێنێت.
هه‌روه‌ها له‌فه‌رمانه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و
لیژنه ئه‌منییانه‌ی پێكده‌هێنرێن، 50 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند له خۆ ده‌گرن بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك.
له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا، كه به
ژماره (5436) ئه‌مڕۆ (24ی ئازار/ مارسی 2019) ده‌رچوه، هاتوه"پاڵپشت به بڕیاری
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز،
ژماره (3830 له 5/8/2018) بڕگه‌ی (3) و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه له
یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره 6ی ساڵی 2009 بڕیارماندا به:
یه‌كه‌م: پێكهێنانی سێ هێزی هاوبه‌شی تایبه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی
خواره‌وه له هه‌رسێ پارێزگای (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك) به‌مه‌به‌ستی لابردنی ئه‌و
پاڵاوتگه نایاساییانه‌ی كه له بڕیاری سه‌ره‌وه دیاریكراوه و سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌یان
له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه به‌ڵام پابه‌ند نه‌بون به بڕیاری لابردنه‌كه.
دوه‌م: ئه‌و هێزانه به فه‌رمانده‌یی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی كه
له بڕگه‌ی (1)ی هێزه هاوبه‌شه‌كان هاتوه، كارده‌كه‌ن له ژێر سه‌رپه‌رشتی لیژنه
لاوه‌كییه‌كانی لابردنی پاڵاوتگه نایاساییه‌كان له هه‌ر پارێزگایه‌ك.
سێیه‌م: گشت پێداویستییه‌كانی ئه‌م هێزه هاوبه‌شه وه‌ك
خواردن و به‌نزین له لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه لاوه‌كییه‌كانی لابردنی پاڵاوتگه نایاساییه‌كان
له هه‌ر پارێزگایه‌ك دیاری ده‌كرێت و خه‌رج ده‌كرێت له‌و پێشینه‌یه‌ی كه ته‌رخانكراوه
له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ لابردنی پاڵاوتگه نایاساییه‌كان.
چواره‌م: گشت پارێزگاره به‌ڕێوه‌كان هاوكاری ته‌واوی سه‌رۆكی
لیژنه لاوه‌كییه‌كان ده‌كه‌ن له روی دابینكردنی ئامێر و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و كرێن
و هاوشێوه‌كانیان كه پێویست بێت بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری سه‌ره‌وه.